ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن لەگەڵ یەكێتی بەڵێندەران كۆدەبێتەوە

18/7/2018 46 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەسەرۆك‌و دەستەی بەڕێوەبردنی لقی سلێمانیی یەكێتی بەڵێندەران كرد.
رۆژی چوارشەممە 18-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، پێشوازیی لەشاندێكی یەكێتی بەڵێندەران - لقی سلێمانی كرد،
لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆك‌و دەستەی بەڕێوەبردنی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان - لقی سلێمانی، كێشەو گرفتەكانی بەردەم بەڵێندەران‌و شێوازی بەئاگابون‌و بەشدارییان لەپرۆژە كاندا تاوتوێ كران، وە بونی نوێنەریان لەلیژنەی كردنەوەی تەندەرو شیكردنەوەو ئیحالەی پرۆژەكان‌و ئاشكراكردنی نرخی پێشكەشكراوی تەندەرەكان، بۆ زیاتر سەلماندنی بنەمای شەفافیەت، هەروەها هەموو لایەك هاوكاربین بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكان بەشێوەیەكی گشتی.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەڵێنیدا هەموو هاوكارییەكیان بكات، بەپێی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن‌و بەردەوامیی پەیوەندییەكانیان بۆ خزمەتی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3220201872018_rr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure