ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن دەستخۆشی لەنەخۆشخانەی هیوا دەكات

16/7/2018 55 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەستخۆشیی لەنەخۆشخانەی هیوا لەشاری سلێمانی كرد، بەرامبەر بەو خزمەتگوزارییەی بۆ نەخۆشەكانی دابین دەكات.
ڕۆژی دوشەممە 16-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، لەمەراسیمێكدا رێزلێنانیان بەخشییە نەخۆشخانەی هیوا‌و سوپاس‌و دەستخۆشییان لێكردن، لەپای بەهاناوەچونی نەخۆش‌و سەردانیكارانی نەخۆشخانەكە.
سەرۆكی ئەنجومەن لەو مەراسیمەدا دیاریی‌و رێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی سلێمانیی، بەخشییە كارمەندە خۆبەخشەكانی نەخۆشخانەی هیوا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

1332151672018_o1.jpg

2032151672018_o2.jpg

2632151672018_o3.jpg

3432151672018_o4.jpg

4032151672018_o5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure