ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداری پێشكەشكردنی خەڵات دەبێت بەدایكانی پیرۆز

16/7/2018 36 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەڕێوڕەسمێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەخەڵاتكردنی دایكی ژمارەیەك لەمنداڵانی ئیفلیجیی مێشك‌و چەند خەڵاتێكیشی بەسەر دایكانی پیرۆزدا دابەش كرد.
رۆژی شەممە 14-7-2018، شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگا، بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەئامادەبونی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و بەشداریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنەكە، ئامادەی رێوڕەسمێك بوون، كە لەلایەن یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستانەوە رێكخرابوو، بەمەبەستی بەخشینی خەڵاتی رێز‌و وەفا بە (63) دایكی خاوەن منداڵی (شەلەل دەماغ).
لەمیانی رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتی‌و كەسوكاری نەخۆشەكان ئامادەی بوون، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، چەند خەڵاتێكی بەخشییە دایكانی پیرۆز‌و ستایشی هەوڵ‌و ماندووبونی كردن، لەبەرامبەر خزمەتكردنی منداڵە نەخۆشەكان، هاوكات سوپاسی ئامادەكارانیشی كرد، بۆ سازكردنی ئەو رێوڕەسمە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

3525151672018_e2.jpg

4225151672018_e3.jpg

5725151672018_e4.jpg

626151672018_e5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure