ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن ئامادەی كۆنفرانسێكی تایبەت بەزمان دەبێت

15/7/2018 47 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەكۆنفرانسێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەلێكۆڵینەوەی زمانەكانی كوردیی‌و عەرەبی.
رۆژی یەكشەممە 15-8-2017، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیدا كرد بۆ لێكۆڵینەوەی بەراوردكاریی لەنێوان زمانی كوردیی‌و زمانی عەرەبی، كە لەلایەن هەردوو كۆلێژی زمانی زانكۆی سلێمانی‌و كۆلێژی ئیبن روشدی زانكۆی بەغدادەوە رێكخرابوو.
كۆنفرانسەكە بەچاودێریی وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەسەرپەرشتیی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، كە لەهۆڵی پرۆفیسۆر دكتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ بەدروشمی (لێكۆڵینەوەی زمانەوانی وەك رایەڵەی نێوان زمانی كوردی‌و زمانی عەرەبی) سازكرا‌و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و ئەكادیمی‌و كەسایەتی ئامادەی بوون.
لەمیانی كۆنفرانسەكەدا چەندین وتار‌و راپۆرت‌و لێكۆڵینەوە دەخرێنەڕوو، بڕیاریشە كۆنفرانسەكە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت‌و تێیدا چەندین ئەكادیمیی‌و پسپۆڕی زمان، توێژینەوە پێشكەش بكەن.
سەرۆكی ئەنجومەن دەستخۆشیی لەئامادەكارانی كۆنفرانسەكە كرد‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، ئاماژەی بەوەش كرد، سازكردنی ئەو جۆرە كۆنفرانسانە گرنگیی زۆری هەیە بۆ پێشخستنی زمان‌و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4851171572018_r1.JPG

5451171572018_r2.JPG

352171572018_r3.JPG

1052171572018_r4.JPG

1852171572018_r5.JPG

2552171572018_r6.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure