ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی یادی سەربەخۆیی ئەمریكا دەكات

5/7/2018 57 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەشاری هەولێر بەشداریی لەساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا كرد.
رۆی پێنجشەممە 5-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەهۆتێل (دیڤان) لەشاری هەولێر، بەشداریی لەمەراسیمی 242 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی سەربەخۆیی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا كرد، كە لەلایەن كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان رێكخرابوو.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق‌و كونسوڵخانەكەی لەشاری هەولێر، سوپاسی سەرۆكی ئەنجومەنیان كرد، بۆ بەشداریكردنی لەو مەراسیمەدا، كە بەبەشداریی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی هەرێمی كوردستان‌و میوانانی بیانی بەڕێوەچوو، لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا سوپاسی كردن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

24520572018_ooo.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure