ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی پانێلێك دەكات

4/7/2018 55 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەپانێلێكدا كرد، كە لەشاری هەولێر سەبارەت بەدەوڵەتسازیی‌و سەروەركردنی یاسا‌و بەدامەزراوەییكردن لەهەرێمی كوردستان رێكخرابوو.
رۆژی سێشەممە 3-7-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەشاری هەولێر بەشداریی پانێلێكی كرد، كە لەلایەن ئینستیتیوتی مێری‌و بەهاوكاریی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان، لە هۆتێل رۆتانا رێكخرابوو.
پانێلەكە بەناونیشانی (پەرلەمان‌و حكومەت‌و خۆجێیی لەكۆنفرانسی دەوڵەتسازیی‌و سەروەركردنی یاسا‌و بەدامەزراوەییكردن لەهەرێمی كوردستان) رێكخرابوو، تێیدا چەندین پەرلەمانتار‌و بەرپرسی حكومیی‌و كەسایەتیی‌و ئەكادیمی وتەیان پێشكەش كرد.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەشداریی لەیەكێك لەدیبەیتەكاندا كرد‌و ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتە خۆجێییەكان رۆڵی كاریگەریان هەیە‌و پێویستە گرنگیی زیاتریان پێبدرێت، بەمەبەستی بەهێزكردنی رۆڵی چاودێریی‌و سەروەركردنی یاسا لەهەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

12506472018_tt.jpg

22506472018_ttt.jpg

31506472018_tttt.jpg

42506472018_ttttt.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure