ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

جێگری سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی كۆنفرانسێك دەكات

4/7/2018 53 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەكۆنفرانسێكدا كرد، كە بەمەبەستی پتەوكردنی سیستمی چاودێریی‌و بەدواداچوون رێكخرابوو.
رۆژی چوارشەممە 27-6-2018، (ئەنوەر شەهید تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن، لەشاری دهۆك بەشداریی لەكۆنفرانسەكەدا كرد، كە لەلایەن ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە رێكخرابوو.
لەمیانی كۆنفرانسەكەدا دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان‌و پەرلەمانتاران‌و نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و پارێزگار‌و وەزیر‌و بەڕێوەبەرە ئیدارییەكان بەشدار بوون‌و تێیدا چەند دیبەیتێكی تایبەت رێكخرا.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەن لەمیانی یەكێك لەدیبەیتەكانی كۆنفرانسەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە پێداچوونەوە بەهەیكەلیەتی ئیداریدا بكرێت لەهەرێمی كوردستان‌و دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بەئیدارە خۆجێییەكان، هەروەها دەسەڵاتی یاسادانان‌و چاودێریكردن رۆڵی زیاتر بگێڕن، بەئامانجی باشتركردنی سیستمی ئیداریی‌و بەڕێوەبردنی وڵات.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

27466472018_ee.jpg

39466472018_eee.jpg

47466472018_eeee.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure