ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

جەژنتان پیرۆز بێت

14/6/2018 86 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی خودای گەورە‌و میهرەبان
موسڵمانانی خۆشەویست، بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە، جوانترین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەموسڵمانان‌و كورد‌و كوردستانیان دەكەین، بەتایبەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان‌و پێشمەرگە قارەمانەكان‌و هێزەكانی ئاسایش‌و ناوخۆ.
لەخودای گەورە داواكارین نوێژ‌و رۆژوو تاعەت‌و دوعا‌و نزا‌و پاڕانەوە‌و خێر‌و خێراتەكانتانی قبوڵ كردبێت انشا الله، هەروەها بۆ بەرقەراركردنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی گشتی، داواكارین لایەنە سیاسییەكان لەم جەژنەدا هەموو ناكۆكییەكان بەلاوە بنێن‌و یەكڕیزیی خۆیان رابگەیەنن، بۆ ئەوەی نەتەوەكەمان گەردنیان ئازاد بكەن.
دووبارە پیرۆزە لەگەڵ رێزدا

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure