ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان تاوتوێ دەكات

11/6/2018 87 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و وەزارەتی رۆشنبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكانیان تاوتوێكرد.
ڕۆژی دوشەممە 11-6-2018، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەی رۆشنبیریی ئەنجومەن، لەگەڵ (محەمەد گەردی) بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن‌و چاپ‌و بڵاوكردنەوە لەوەزارەتی رۆشنبیری هەرێم، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكەدا كە لەسەر داوای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سازكرابوو، سەبارەت بەپەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لەڕێگەی كۆمپانیاكان‌و كەمكردنەوەی نرخی كارتی ئامێری وەرگرتنی پەخش گفتوگۆ كرا.
هەردولا بڕیاریاندا بەردەوام بن لەهەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتە، بەتایبەت لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی دەستپێكردنی مۆندیالدا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

4853131162018_ee.jpg

5553131162018_eee.jpg

254131162018_eeee.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure