ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن سەردانی‌ كونسوڵخانەی‌ ئێران دەكات

4/6/2018 85 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی، سەردانی‌ كونسوڵخانەی‌ ئێرانی‌ لەپارێزگای سلێمانی‌ كرد و هەماهەنگیی‌و پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان‌و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان تاوتوێ كرد.
ڕۆژی دوشەممە 4-6-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای‌ سلێمانی، بەیاوەریی ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەن، سەردانی‌ كونسوڵخانەی‌ ئێرانی لەپارێزگای‌ سلێمانی كردو لەلایەن (سەعدوڵڵا مەسعودیان) سەركونسوڵی ئێران لەسلێمانی پێشوازیی لێكرا.
لەمیانی كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا، هەردوولا چەند بابەتێكی هەنوكەیی نێوان هەرێم‌و ئێرانیان تاوتوێ كرد، لەو چوارچێوەیەشدا تەوەری ئاو، پاشان كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییان ئەنجامداو وەڵامی رۆژنامەنوسانیان دایەوە، بەتایبەت پرسی ئاو.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

01016462018_rr.jpg

71016462018_rrr.jpg

131016462018_rrrr.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure