ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی رۆژی منداڵان دەكات

3/6/2018 88 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەچالاكییەكدا كرد، كە تایبەت بەڕۆژی جیهانیی منداڵان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەكشەممە 3-6-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەیاوەریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، بەشدارییان لەچالاكییەكی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتی سلێمانیدا كرد، كە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵانەوە لەبەكرەجۆ بەڕێوەچوو.
لەمیانی یادەكەدا، چەندین چالاكیی جۆراوجۆر بۆ منداڵان رێكخرابون، تێیدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، دیاریی بەسەر ژمارەیەك لەمنداڵاندا دابەش كرد، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی كۆمەڵایەتیشی كرد بۆ سازكردنی ئەو چالاكییە.
لەیادی رۆژی جیهانیی منداڵاندا، ژمارەیەكی زۆر لەپەرلەمانتاران‌و بەرپرسانی حكومیی‌و كەسایەتییەكان‌و كەسوكاری منداڵان بەشدارییان كرد‌و پیرۆزبایی یادەكەیان لەمنداڵان كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

17559362018_tt2.jpg

23559362018_tt3.jpg

36559362018_tt4.jpg

44559362018_tt5.jpg

53559362018_tt6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure