ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن داوای خزمەتكردنی زیاتری خاوەن پێداویستییەكان دەكات

2/6/2018 86 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمەراسیمێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەگەیاندنی هاوكاریی‌و كۆمەك بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، جەختیشی كردەوە لەسەر خزمەتكردنی زیاتری خاوەن پێداویستییەكان.
ڕۆژی شەممە 2-6-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، ئامادەبوو لەمەراسیمی گەیاندنی هاوكاریی‌و كۆمەك بۆ نزیكەی (٢٠٠) كەس لەكۆمەڵەی كورتەباڵاكان، كۆمەكەكانیش لەلایەن كاك چۆمان خاوەنی كۆمپانیای (چۆمان)ەوە دابین كرابون.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سوپاس‌و دەستخۆشییان لەكاك چۆمان‌و هاوشێوەكانی كرد، كە خەمخۆری خاوەن پێداویستیی تایبەت‌و هەژارانن‌و ئاماژەی بەوەش كرد، پێویستە خزمەتی زیاتری خاوەن پێداویستییەكان بكرێت.
وتیشی: ئێمە لەباڵەخانەی ئەنجومەن، رازی نابین خاوەن پێداویستیی تایبەت زەحمەت بكێشێ بۆ نهۆمەكانی سەرەوە، بەڵكو ئێمە خۆمان دەچینە خوارەوە بۆ خزمەتیان، لەپێناو چارەسەركردنی داواكاریی‌و كێشەكانیان، هەمیشە داكۆكیكاریش ئەبین، هەتا بەدیهێنانی ماف‌و داخوازییە رەواكانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

553617262018_ee2.jpg

13717262018_ee3.jpg

83717262018_ee4.jpg

163717262018_ee5.jpg

273717262018_ee6.jpg

353717262018_ee7.jpg

433717262018_ee8.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure