ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ هەرزانكردنی سوتەمەنی

2/6/2018 95 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، هەرچەندە پێشتر هەوڵی زۆریان داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرانیی نرخی سوتەمەنی‌و بەنزین، بەڵام چەند رێگاچارەیەكی نوێ‌ دەگرنەبەر بۆ دابەزاندنی نرخەكان، بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتیان.
(ئازاد محەمەد ئەمین) رۆژی شەممە 2-6-2018، لەدوو رونكردنەوەی جیاوازدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن‌و میدیاكاران باسی لەوەكرد، سەرەڕای چاودێریی توندیان لەسەر بڕو جۆرو پشكنینی كوالێتیی بەنزین، وە راگەیاندنی هۆكارەكانی گرانبونی نرخی بەنزین، لەم هەفتەیەدا هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە، لەپێناو دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی‌و بەنزین.
سەرۆكی ئەنجومەن رونیشیكردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا، هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنییەكان، بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندیی شۆفێران‌و هاوڵاتیاندا بێت بەگشتی.
وتیشی: نادادپەروەرییەكی زۆر ناڕەوایە، لەكەركوك‌و قەرەهەنجیر نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ (٤٥٠) دینار بێت، بەڵام لەچەمچەماڵ‌و سلێمانی (٧٠٠) دینار بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

41716262018_ww.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure