ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ رێكخراوێكی ئیتاڵی كۆدەبێتەوە

27/5/2018 87 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوی UPP ئیتاڵی كۆبونەوە‌و پەیوەندیی‌و هەماهەنگیی نێوانیان تاوتوێ كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 27-5-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و دەستەی سەرۆكایەتی، پێشوازییان كرد لەشاندێكی رێكخراوی UPP ئیتاڵی، كە شارەوانییەكانی ئیتاڵیا پشتیوانیی دەكات، بەمەبەستی دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكانی سلێمانی سەردانی ئەنجومەنی كردبوو.
ئەو رێكخراوە ئیتاڵییە لەبەرنامەیدایە چەند پرۆژەیەك لەشاری سلێمانی دروست بكات‌و پەیوەندیی لەنێوان هەردوولادا دروست بكات، هەروەها بۆ كردنەوەی خولی راهێنان لەسلێمانی‌و ئیتاڵیاو جێبەجێكردنی پرۆژەی سەرەتایی.
دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سوپاسی سەردانی شاندی رێكخراوە ئیتاڵییەكەی بۆ ئەنجومەن كردو بەڵێنی هاوكاریی تەواوی دا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

585092752018_pp2.jpg

65192752018_pp3.jpg

135192752018_pp4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure