ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی كاك نەوشیروان

19/5/2018 116 جار خوێندراوەتەوە

لەیەكەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە‌و سیاسەتمەدار‌و رۆشنبیری گەلەكەمان، هەڤاڵ (نەوشیروان مستەفا)دا، سەری رێز‌و حورمەت نەوی دەكەین لەئاست مەزار‌و خەبات‌و تێكۆشانی زیاتر لەنیو سەدەی ئەم نەمرەدا.
ماڵئاوایی كاك نەوشیروان، زیانێكی گەورە بوو بۆ گەلی كورد هەمیشە قەرەبوو ناكرێتەوە، دروود بۆ روحی پاك‌و نەمری ئەم كەڵە پیاوە.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی یەكڕیزیی‌و تەبایی زیاتر لەنێوان پێكهاتەكانی كوردستاندا، بەتایبەتیش ببێتە مایەی لەیەكتر نزیكبوونەوەی زیاتری نێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
19-5-2018

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure