ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی یادی ئەنفال دەكات

14/4/2018 98 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمەراسیمی سیهەمین یادی تاوانی ئەنفالدا كرد، كە لەشارۆچكەی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، تاجەگوڵینەی رێزو وەفاشی لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.
رۆژی شەممە 14-4-2018، شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەبەشداریی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، گەیشتنە قەزای چەمچەماڵ پایتەختی شەهیدان‌و ئەنفالكراون، بەمەبەستی بەشداریكردن لەمەراسیمی یادی سی ساڵەی ئەنفال.
لەمیانی مەراسیمەكەدا، كە ژمارەیەكی زۆر لەپەرلەمانتاران‌و بەرپرسانی حكومیی‌و خەڵكی ناوچەكە‌و كەسوكاری ئەنفالكراوان‌و كەسایەتییەكان ئامادەی بوون، چەند مەراسمێكی تایبەت بەڕێوەچوون.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، تاجەگوڵینەی ئەنجومەنەكەی لەسەر مەزاری شەهیدان دانا‌و ئاماژەی بەوەكرد، بەرز‌و پیرۆزڕاگرتنی یادی ئەنفال، ئەركێكە لەسەر شانی هەموان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4712201442018_rr2.jpg

5412201442018_rr3.jpg

113201442018_rr4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure