ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی مێزگردێك دەكات

7/4/2018 122 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەمێزگردێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەئامادەكردنی پرۆژەیەك سەبارەت بەهەڵبژاردنەكان‌و حكومەتی خۆجێیی پارێزگاكان.
رۆژی چوارشەممە 4-44-2018، لەبینای پارێزگای سلێمانی، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەسەرۆكایەتیی دەستەی سەرۆكایەتی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، ئامادەی مێزگردێك بون، كە لەلایەن ئینستیتیوتی (مێری)یەوە رێكخرابوو.
لەمێزگردەكەدا، كە بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی‌و ژمارەیەك لەبەڕێوەبەرانی گشتی‌و قائیمقام‌و شارەزایان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لەبارەی ئامادەكردنی پرۆژەیەك لەسەر داڕشتنەوەی هەیكەلی وەزارەتەكان‌و حكومەتی خۆجێیەتیی پارێزگاكان‌و شێوازێكی نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان‌و قەزاو ناحیەكان‌و دەسەڵاتەكانیان‌و بەرقەراركردنی سیستمی لامەركەزی.
لەمیانی مێزگردەكەدا، سەرۆكی ئەنجومەن‌و ئەندامانی ئەنجومەنەكە، سەرنج‌و تێبینییەكانی خۆیان لەبارەی تەوەرەكان‌و چۆنێتیی باشتركردنی هەیكەلی حكومەتە خۆجێییەكان‌و شێوازی هەڵبژاردنەكان خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

203619742018_uu1.jpg

263619742018_uu2.jpg

343619742018_uu3.jpg

403619742018_uu4.jpg

463619742018_uu5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure