ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن پەیامی سلێمانی دەگەیەنێتە كەركوك

20/3/2018 154 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گەیشتە شاری كەركوك‌و لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەو شارە، لەقەڵای كەركوك، بەشداریی لەیادی نەورۆزدا كرد‌و پەیامی هاوڵاتیانی سلێمانیی گەیاندە كەركوكییەكان‌و بەرخۆدانی عەفرین.
رۆژی سێشەممە 20-3-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەشاری كەركوك، بەیاوەریی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و حزبیی‌و هاوڵاتیانی شارەكە، بەشداریی لەئاهەنگی نەورۆز‌و سەری ساڵی كوردیدا كرد.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە، كە لەشاری كەركوك بەبۆنەی ئاهەنگی نەورۆزەوە رێكخرابوو:
(بەندە وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەیامی هاوڵاتیانی سلێمانیم گەیاندە كەركوك‌و كەركوكییەكان‌و بەرخۆدان‌و كۆڵنەدانی براكانمان لەعەفرین‌و ڕۆژئاوا، تێكەڵ بەگڕو كڵپەی بابەگوڕگوڕو ئاگری نەورۆزی سەرقەڵای كەركوكی قودسی كوردستان كرد، بژی كورد، بژی كوردستان، بژی پێشمەرگە، نەمری بۆ شەهیدان).

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

2120172032018_tt2.jpg

2920172032018_tt3.jpg

5120172032018_tt4.jpg

5820172032018_tt5.jpg

621172032018_tt6.jpg

1121172032018_tt7.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure