ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن بەشداریی لەچالاكییەكی تایبەت بەعەفریندا كرد

19/3/2018 165 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەچالاكییەكی گوڵچاندندا كرد، كە لەشاری سلێمانی بۆ پشتیوانیكردن لەعەفرین بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دوشەممە 19-3-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی چالاكیی گوڵچاندنی كرد، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانییەوە رێكخرابوو، بەمەبەستی ئیدانەكردنی وێرانكردنی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن سوپای توركیاوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەو چالاكییەدا گوڵی چاندو پشتیوانیی لەچالاكییەكە كرد، سوپاسی شەتڵگەی دەروازەشی كرد، بۆ دابینكردنی گوڵەكان.
لەچالاكییەكەدا، ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی‌و چالاكوانان‌و هاوڵاتیان بەشدارییان كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

022191932018_ww2.jpg

622191932018_ww3.jpg

1322191932018_ww4.jpg

1922191932018_ww5.jpg

2522191932018_ww6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure