ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی لەئاست داگیركردنی عەفرین هەڵوێست وەربگرێت

18/3/2018 118 جار خوێندراوەتەوە

بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، هێرش‌و پەلامار‌و داگیركردنی شاری عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە ئیدانە دەكەین.

داواش لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و بەتایبەت نەتەوە یەكگرتوەكان‌و یەكێتیی ئەوروپا‌و رێكخراوی ناتۆ دەكەین، هەڵوێستی توند لەبەرامبەر لەشكركێشیی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی رۆژئاوای كوردستان وەربگرن.

پەلاماردانی خەڵكی سڤیل‌و جینۆسایدكردنیان بەبەرچاوی جیهانەوە، بێڕێزیكردنە بەمافەكانی مرۆڤ ‌و یاسا نێودەوڵەتییەكان، بۆیە پێویستە هەرچی زووە، سوپای توركیا دەست لەهێرش‌و پەلامارەكانی هەڵبگرێت‌و خاكی رۆژئاوای كوردستان بەجێبهێڵێت.

دڵمان لەگەڵ خەڵكی لێقەوماوو ئاوارەبووی شاری عەفرین‌و دەوروبەریەتی‌و پێویستە خەمخۆران‌و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، بەدەم خەڵكی بەشمەینەتی عەفرینەوە بچن‌و فشارەكانیان زیاد بكەن بۆ سەر توركیا‌و كۆمەڵی نێودەوڵەتی.

یادەكانی نەورۆزی ئەم ساڵ، دەكەین بەپشتیوانیی‌و راگەیاندنی ماتەم بۆ عەفرین، ئیرادەی بەهێزو كۆڵنەدان دەكەینە دروشمی سەركەوتن‌و دەركردنی داگیركەران.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

18-3-2018

 

 

2058201832018_r.jpg

2658201832018_rr2.jpg

3258201832018_rr3.jpg

3958201832018_rr4.jpg

4758201832018_rr7.jpg

5658201832018_rr8.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure