ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداری لەساڵیادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا دەكات

18/3/2018 112 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەساڵیادی مەرگەساتی كیمیاییبارانكردنی هەڵەبجەدا كرد، كە بەو بۆنەیەوە لەپارێزگای هەڵەبجە رێكخرا.
رۆژی هەینی 16-3-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەیاوەریی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، گەیشتنە شاری هەڵەبجە، بەمەبەستی بەشداریكردن لەسیهەمین ساڵیادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا، كە ساڵی 1988 پێنج هەزار قوربانیی كوردی بێتاوانی لێكەوتەوە، بەدەستی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ.
شاندی ئەنجومەنی پارێزگا، بەشدارییان لەسەرجەم چالاكیی‌و مەراسیمەكاندا كرد، كە بەئامادەبونی ژمارەیەكی زۆر لەپەرلەمانتاران‌و بەرپرسانی حكومیی‌و حزبیی‌و میوانانی ناوخۆیی‌و بیانی‌و كەسوكاری قوربانیان بەڕێوەچوو، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و شاندی یاوەری، تاجەگوڵینەی رێز‌و وەفایان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

374691832018_ee2.jpg

524691832018_ee3.jpg

114791832018_ee4.jpg

274791832018_ee5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure