ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

هەڵەبجە سیمبولی نەتەوەیی‌و قوربانیی گەلی كوردستانە

15/3/2018 113 جار خوێندراوەتەوە

لەیادی 30 ساڵەی كیمیاییبارانكردنی هەڵەبجەدا، بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانیان دەردەبڕین.
رژێمی بەعس لە 16-3-1988دا ویستی لەرێگەی كیمیاییبارانكردنی شاری هەڵەبجەوە، دەنگی گەلێك كپ بكات‌و لەماوەیەكی كەمدا، هەزاران كەس بوونە قوربانی.
ئامانجی بەعسییەكان لەكیمیاییبارانكردنی هەڵەبجە، تەنها خاپووركردنی شارێك نەبوو، بەڵكو بۆ لەناوبردنی گەلی كوردستان بوو، بۆیە هەڵەبجە بوەتە سیمبولی نەتەوەیی‌و قوربانیی گەلی كورد.

بۆیە بۆ ئاسودەكردنى رۆحى شەهيدانى هەڵەبجە، پێويسته يەكڕيزیی و يەكدەنگیی لايەنه سياسيیەكان لەیادی هەڵەبجەدا رابگەیەنين و دەستى ئاوەدانیى و خزمەتگوزاریى پێويست بگەیەنینە هەڵەبجە و ناوچەکە و هەڵەبجەییەكان.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
15-3-2018

 

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure