ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پشتیوانیی لەداواكارییەكانی جوتیاران دەكات

4/3/2018 106 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەكانی كشتوكاڵ‌و دارایی، پێشوازییان لەژمارەیەك لەنوێنەری جوتیاران كرد‌و پشتیوانیی خۆیان بۆ داواكارییەكانیان دەربڕی.
ڕۆژی یەكشەممە 4-3-2018، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەكانی كشتوكاڵ‌و دارایی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی، پێشوازییان لەنوێنەری جوتیاران كرد‌و پشتگیریی داواكارییەكانیان كرد.
لەمیانی دیداری ئەنجومەن‌و نوێنەری جوتیاراندا، یاداشتێك درایە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و تێیدا داوا كرا، شایستە داراییەكانیی جوتیاران لەلایەن حكومەتی بەغدادەوە خەرج بكرێت.
لای خۆیەوە (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و دەستەی سەرۆكایەتیی‌و ئەندامانی ئەنجومەن، وێڕای پشتیوانیی لەداواكارییەكانی جوتیاران، بڕیاریاندا یاداشتەكە لەلایەن ئەنجومەنەوە بەنوسراوی فەرمی بەرز بكرێتەوە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

58379432018_pp2.JPG

10389432018_pp3.JPG

24389432018_pp4.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure