ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پەیامێك ئاراستەی بەغداد دەكات

13/2/2018 152 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پەیامێكی سەبارەت بەدواكەوتن‌و نەناردنی موچەی فەرمانبەران‌و شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە، ئاراستەی حەیدەر عەبادیی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد.
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە سەعات 12ی نیوەڕۆی سێشەممە 13-2-2018 لەباڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سازكرا، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن، پەیامێكی بەهەردوو زمانی كوردی‌و عەرەبی ئاراستەی حكومەتی بەغداد كرد و تێیدا جەختی لەسەر بەڵێنەكانی حەیدەر عەبادی‌و جێبەجێنەكردنیان لەوادەی خۆیدا كردەوە.
ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، پەیامەكەی بەزمانی كوردی خوێندنەوە‌و ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە‌و جیهانی دڵنیاكردەوە لەوەی، كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بەڵام تا ئێستا دەستی دەستی بەفەرمانبەران دەكات‌و نەیناردوە.
رونیشیكردەوە، كردنەوەی مەرزە سنورییەكانی هەرێم كاریگەریی باشی هەبوە لەبوژانەوەی بازاڕ‌و رەخساندنی هەلی كار، بۆیە پێویستە فڕۆكەخانەكانیش بكرێنەوە‌و هاوڵاتیان سودیان لێ ببینن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

314791322018_tt.JPG

464791322018_tt3.JPG

84891322018_tt4.JPG

386101322018_tt5.jpg

07101322018_tt6.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure