ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن دۆخی ژینگەی كوردستان تاووتوێ دەكات

13/2/2018 128 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە، دۆخی ژینگەیی هەرێمی كوردستانیان تاووتوێ كردو رێگەچارەی كۆتاییهێنان بەزیانە ژینگەییەكانیان دانا.
ڕۆژی سێشەممە 13-2-2018، لەكۆبونەوەیەكدا بەسەرپەرشتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەئامادەبونی لیژنەی تەندروستیی‌و ژینگەی ئەنجومەن‌و رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە، باس لەهۆكارەكانی پیسكردنی ژینگەی كوردستان كراو پێشنیازو رێگەچارەی كەمكردنەوەو نەهێشتنی پیسكردنی ژینگە خرایەڕوو.
هەردولا بەپێویستیان زانی، تیمێكی 12 كەسی لەبنكەكانی ئاگركوژێنەوە بەپێداویستیی تەواوە بۆ كوژاندنەوەی ئاگرو رێگریكردن لەپیسكردنی ژینگە دابین بكرێت، نوسراویش ئاراستەی پارێزگای سلێمانی بكرێت، بەمەبەستی هاوكاریكردن لەبابەتی رێگریكردن لەپیسبونی زیاتری ژینگە.
لەكۆبونەوەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر ئەوەی، رێگە نەدرێت بەمۆڵەت‌و بێمۆڵەت ناوچە دارستانییەكان بەمەبەستی كردنیان بەڤێلاو یەكەی نیشتەجێبون، وێران بكرێن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

385491322018_ww2.JPG

535491322018_ww3.JPG

85591322018_ww4.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure