ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

رێكخراوێكی نێودەوڵەتی خەڵات دەبەخشێتە سەرۆكی ئەنجومەن

11/2/2018 116 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەرانی رێكخراوێكی نێودەوڵەتی سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن‌و پێكەوە كۆدەبنەوە.
شەوی پێنجشەممە 8-2-2018، نوێنەرانی یەكێتیی ڕێكخراوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ماف‌و ئازادییەكان (اتحاد منظمات الشرق الاوسط للحقوق والحريات)، سەردانی ئەنجومەنی پارێزگایان كردو لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكان‌و ئەندامانی ئەنجومەنەوە بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.
دواتر هەردوولا لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن كۆبونەوە، شاندی میوان ئاماژەیان بەوەدا، بەمەبەستی خۆناساندن‌و كردنەوەی نوسینگەیان لەپارێزگای سلێمانی سەردانیان كردوە‌و گرنگی بەپەرەپێدانی پێكەوەژیان‌و دیموكراسی دەدەن.
(ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەناوی ئەنجومەنەوە بەخێرهاتنی كردن‌و رونیكردەوە، ئەنجومەن پێشوازی لەهەر هەنگاوێك دەكات، كە ئامانج لێی گەیاندنی سودی گشتی بێت.
دواتر شاندی میوان خەڵاتی رێزلێنانیان بەخشییە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو سوپاسی پێشوازیكردنەكەیان كرد، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنیش سوپاسی سەردانەكەیان كردو دیاریی رێزلێنانیان پێشكەشی میوانەكان كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

172871122018_ee2.jpg

312871122018_ee3.jpg

 

63471122018_ee4.jpg

393471122018_ee6.jpg

543471122018_ee7.jpg

163671122018_ee8.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure