ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پێكهێنانی شارەوانییەكان تاوتوێ دەكات

6/2/2018 135 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاری ژمارە 122ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات، كە تایبەتە بەپێكهێنانی ئەنجومەنەكانی شارەوانی.
رۆژی سێشەممە 6-2-2018، بەسەرپەرشتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەئامادەبونی لیژنەكانی یاساو شارەوانی، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاری ژمارە 122ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێ كرا، كە لە 27-1-2018 دەرچوەو تایبەتە بەپێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانیی یەكە كارگێڕییەكان.
لەكۆبونەوەی لیژنەكانی یاسا‌و شارەوانیی ئەنجومەندا، گفتوگۆ لەبارەی مادەی 30ی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا، كە ئاماژە بەپێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەكان دەكات، لەڕێگەی پەیڕەوێكی تایبەتەوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی‌و پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

12319622018_yy2.jpg

28319622018_yy3.jpg

45319622018_yy4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure