ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن لەچالاكییەكی فڕۆكەوانی‌و فێستیڤاڵێكی سەربازیدا ئامادە دەبێت

1/2/2018 131 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئامادەی چالاكییەكی فڕۆكەوانیی‌و فێستیڤاڵێكی سەربازیی بوو، كە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچون.
پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 31-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەچالاكیی‌و فێستاڤاڵێكدا كرد، كە بەبۆنەی یادی سەركردە كاك ئارام‌و شەهیدان لیوا حسێن مەنسور‌و عەمید شێركۆ شوانی رێكخران.
لەمیانی چالاكییە فڕۆكەوانییەكەدا، چەند نمایشێكی فڕۆكەوانی ئەنجام دران، دواتریش یەكە سەربازییەكان فێستیڤاڵێكیان ساز كرد‌و تێیدا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دران.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەستخۆشیی لەسازدانی ئەو چالاكیی‌و فێستیڤاڵە كرد‌و خەڵاتی رێزلێنانیشی بەخشییە چەند پێشمەرگەیەكی دێرین‌و فەرماندەیەك.
چالاكییە فڕۆكەوانییەكە‌و فێستیڤاڵە سەربازییەكە لەبناری گۆیژەی شاری سلێمانی بەڕێوەچون، كە لەلایەن یانەی فڕۆكەوانیی گۆیژە‌و رێكخراوی سەوز بەهەماهەنگیی هێزەكانی (70) ساز كرابون. 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

8269622018_tt3.JPG

21269622018_tt2.JPG

46269622018_tt7.JPG

5279622018_tt9.JPG

21279622018_tt1.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure