ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداری یادی شەهید ئارام دەبێت

1/2/2018 106 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەیادی شەهیدبونی سەركردە (شەهید ئارام)دا كرد‌و دواتر ئامادەی دانانی پەیكەرەكەی بوو لەباخی گشتیی شاری سلێمانی.
پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 31-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەهۆڵی هۆتێل رامادای شاری سلێمانی، بەشداریی لەدیداری یادی (40) ساڵەی شەهیدبونی سەركردە كاك (ئارام)دا كرد.
لەدیدارەكەدا چەندین وتار‌و بابەت لەسەر ژیانی شەهید ئارام خرانەڕوو، ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و حزبیی‌و كەسایەتی‌و سیاسەتمەدار‌و هاوڵاتیان ئامادەی دیدارەكە بون.
دواتر‌و پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ، لەمەراسیمێكی دیكەدا، پەردە لەسەر پەیكەری شەهید ئارام لەباخی گشتیی شاری سلێمانی لادرا، سەرۆكی ئەنجومەن بەیاوەریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، بەشداریی لەمەراسیمەكەدا كرد.
لەمیانی پەردەلادان لەسەر پەیكەری شەهید ئارام، چەندین مەراسیمی شایستە بەڕێوەچون‌و ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی حكومیی‌و حزبیی‌و كەسایەتی‌و جەماوەری شاری سلێمانی، بەشدارییان تێدا كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

4579122018_rr1.JPG

489122018_rr2.JPG

4289122018_rr4.JPG

52229622018_rr5.JPG

10239622018_rr7.JPG

26239622018_rr8.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure