ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ رێكخراوەكان سیستمی لامەركەزی تاوتوێ دەكات

30/1/2018 107 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوی پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن، سیستمی لامەركەزییان تاوتوێ كرد.
رۆژی سێشەممە 30-1-2018، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگاو لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگا، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، لەگەڵ رێكخراوی پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن (KIE ) كۆبوەوەو لەبارەی بابەتی سیستمی لامەركەزییەوە گفتوگۆیان كرد.
لەو كۆبونەوەیەدا جگە لەگفتوگۆكردن سەبارەت بەسیستمی لامەركەزی، هاوكات باس لەچۆنیەتیی پیادەكردنی ئەو سیستمە لەهەرێمی كوردستاندا كرا، وەكو خواستێكی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لەكۆتاییدا چەندین ڕاو سەرنج‌و پێشنیاز سەبارەت بەبابەتی لامەركەزی لەلایەن ئامادەبوانەوە خرایەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

3236103012018_oo2.jpg

3936103012018_oo3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure