ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی رێپێوانێك دەكات بۆ پشتیوانیكردن لەعەفرین

29/1/2018 109 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی لەڕێپێوانێكدا كرد، كە بۆ پشتیوانیكردن لەشاری عەفرین لەخۆرئاوای كوردستان بەڕێوەچوو.
رۆژی دوشەممە 29-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن لەفراكسیۆنە جیاوازەكان، بەشدارییان لەرێپێوانی پشتیوانیكردن لەعەفرین كرد، كە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەرێپێوانەكەدا داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا، رێگریی لەهێرش‌و بۆردومانی سوپای توركیا بكرێت بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنیی‌و ناوچەكانی خۆرئاوای كوردستان.
بەشداربوانی رێپێوانەكە ئاماژەیان بەوەكرد، هێرش‌و بۆردومانەكانی توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرین، پێشێلكردنی یاسا‌و رێسا‌و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانە‌و دەبێ‌ سنورێكی بۆ دابنرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

494363012018_ww.jpg

04463012018_ee22.jpg

154463012018_ww3.jpg

284463012018_ww4.jpg

534463012018_ee.jpg

24563012018_ww5.jpg

124563012018_ww6.jpg

244563012018_ww7.jpg

324563012018_ww8.jpg

384563012018_ww9.jpg

484563012018_ww10.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure