ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ نوێنەری نوسینگەكانی فێرخوازیی شۆفێری كۆدەبێتەوە

28/1/2018 89 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگا، لەگەڵ نوێنەری نوسینگەكانی فێرخوازیی شۆفێرانی شاری سلێمانی كۆدەبێتەوە‌و تاوتوێی گیروگرفتەكانیان دەكات.
رۆژی یەكشەممە 28-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەژمارەیەك لەنوێنەری نوسینگەكانی فێرخوازیی شۆفێری كرد‌و دواتر بەئامادەبونی لیژنەی شارەوانییەكانی ئەنجومەنی پارێزگا، كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لەكۆبونەوەكەدا، كە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا لەبارەی كێشە‌و گیروگرفتی نوسینگەكان، نوێنەری نوسینگەكان چەند داواكارییەكیان خستەڕوو.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاریدا، بەدواداچون بۆ داواكارییەكانیان بكرێت‌و میكانیزمی گونجاو بگیرێتەبەر، لەپێناو چارەسەركردنی كێشە‌و گرفتەكانیان.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

52892812018_tt2.JPG

172892812018_tt3.JPG

302892812018_tt4.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure