ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن هانی یەكڕیزیی‌و ئاشتەوایی دەدات

28/1/2018 77 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەن هانی یەكڕیزیی‌و ئاشتەوایی دەدات
بەهاوكاریی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و رێكخراوی (DCO) بۆ دیالۆگ‌و كەلتور، ئێوارە كۆڕێك بۆ یەكڕیزیی‌و پێكەوەژیان رێكخرا.
ئێوارەی رۆژی شەممە 27-1-2018، بەسەرپەرشتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و بەئامادەبونی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن‌و بەرپرسانی حكومیی‌و مامۆستایانی ئاینی‌و كەسایەتی‌و رۆشنبیر‌و هونەرمەندان‌و نوێنەری ئایین‌و پێكهاتەكان، لەهۆڵی هۆتێل رامادای شاری سلێمانی، ئێوارە كۆرێك بەڕێوەچوو، سەبارەت بەیەكڕیزیی‌و ئاشتەوایی‌و پێكەوەژیانی ئایین‌و نەتەوە جیاوازەكان.
لەمیانی كۆڕەكەدا چەندین وتار پێشكەش كران، كە تێیدا جەخت لەپێكەوەژیانی ئاشتیانە كرایەوە لەهەرێمی كوردستاندا.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وتارێكی پێشكەش كرد‌و ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەموو ئایین‌و نەتەوە‌و پێكهاتەكان بەشداربن لەئاوەدانكردنەوە‌و بنیاتناندا، بۆ سەرخستنی پرۆسەی بەرەوپێشچونیش، پێویست بەیەكڕیزیی‌و ئاشتەوایی دەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

21692812018_rr3.JPG

161692812018_rr4.JPG

321692812018_rr5.JPG

441792812018_rr.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure