ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

شاندێكی ئه‌نجومه‌ن چوه‌ به‌غداد

25/1/2018 88 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی شاری بەغدا دەكات، بەمەبەستی بەشداریكردن لەكۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ حوكمڕانی‌و لامەركەزی.
رۆژی چوارشەممە 24-1-2018، (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و خاتوو (نیاز ئەحمەد) ئەندامی ئەنجومەن، وەكو نوێنەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەشاری بەغدا بەشدارییان لەكۆنگرەیەكدا كرد، كە بۆ پارێزگا‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق رێكخراوە‌و ئامانج لێی گفتوگۆكردنە لەسەر گرنگییەكانی سیستمی لامەركەزی.
كۆنگرەكە لەژێر ناوی (كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ حوكمڕانی‌و لامەركەزی، رێگایەكی ئاشتەوایی نیشتمانی‌و گەشەپێدانە) بەڕێوەدەچێت‌و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، تێیدا چەندین تەوەر تاوتوێ دەكرێن، تایبەت بەچەسپاندنی سیستمی لامەركەزی لەعێراقی فیدراڵدا‌و ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم جێبەجێكردنیدا هەن.
كۆنگرەكەی شاری بەغدا، لەلایەن پەیمانگەی كەنەدی بۆ حوكمڕانیی‌و لامەركەزی ڕێكخراوە‌و لەلایەن (سەلیم جبوری) سەرۆكی پەرلەمانی عێراقەوە سەرپەرشتیی دەكرێت، نوێنەری سەرجەم پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق‌و بەشێك لەوەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش بەشدارن تێیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

09132512018_ww2.jpg

79132512018_ww3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure