ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

سەرۆكی ئەنجومەن تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی مامەڕیشە‌و هاوڕێكانی دادەنێت

25/1/2018 71 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەن، بەشداریی لەمەراسیمی یادكردنەوەی ساڵڕۆژی شەهیدكردنی مامەڕیشە‌و هاوڕێكانیدا دەكات‌و تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆكانیان دادەنێت.
رۆژی چوارشەممە 24-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەیاوەریی ژمارەیەك لەبەرپرسانی حكومیی‌و فەرماندەكانی پێشمەرگە‌و كەسایەتیی‌و كەسوكاری شەهیدان‌و خەڵكی ناوچەكە، لەگوندەكانی قەرەتامۆر‌و تاڵەبان، بەشداریی لەچەند رێوڕەسمێكدا كرد، كە بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهدیكردنی مامەڕیشە‌و هاوڕێكانی رێكخرابون.
سەرۆكی ئەنجومەن ئامادەی مەراسیمەكان بوو، كە لەسەرقەبرانی مامەڕیشە‌و سەردار‌و محسن رێكخرابون‌و تێیاندا چەند رێوڕەسمێكی شكۆدار بۆ یادكردنەوەی ئەو شەهیدانە بەڕێوەچون.
دوای رێزلێنان لەكەسوكاری شەهیدان، سەرۆكی ئەنجومەن تاجەگوڵینەی لەسەر گڵكۆی شەهیدەكان دانا‌و ئاماژەی بەوەكرد، شەهیدان نامرن‌و كەسوكارەكانیشیان مایەی سەربەرزین بۆ گەلی كورد، چونكە رۆڵەكانیان لەپێناو خاك‌و نیشتمان‌و رزگاریدا گیانیان بەخت كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

4415122512018_rr2.jpg

5015122512018_rr3.jpg

5615122512018_rr4.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure