ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پێشوازی لەسەركونسوڵی كوەیت دەكات

23/1/2018 108 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەسەركونسوڵی كوەیت لەهەرێمی كوردستان كردو چۆنیەتی هەماهەنگیی نێوانیان تاوتوێ كرد.
پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 23-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆك‌و (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن، پێشوازییان لە (د. عومەر كەندەری) سەركونسوڵی دەوڵەتی كوەیت لەهەرێمی كوردستان كرد.
لەكۆبونەوەیەكی نێوان دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و سەركونسوڵی كوەیت لەهەرێمی كوردستان، باس لەهەماهەنگیی‌و خستنەڕوی هاوكارییەكانی كوەیت كرا، لەبواری مرۆیی‌و بومەلەرزەو كارەساتە سروشتییەكاندا.
هەردولاش تەئكیدیان لەسەر بەردەوامیی پەیوەندیی‌و هەماهەنگی نێوانیان كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

173982312018_uu2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure