ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن‌و پەرلەمان رسومات تاوتوێ دەكەن

14/1/2018 204 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەی شارەوانییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، بابەتی رسوماتی شارەوانییەكانیان تاوتوێ كرد.
رۆژی یەكشەممە 14-1-2018، بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، لەكۆبونەوەیەكدا لەگەڵ (عومەر عینایەت) سەرۆكی لیژنەی شارەوانییەكان لەپەرلەمانی كوردستان، بابەتی رسوماتی شارەوانییەكانیان تاوتوێ كردو راوسەرنجی خۆیان لەسەر بابەتەكە خستەڕوو.
كۆبونەوەكە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەنێوان ئەنجومەن‌و لیژنەی شارەوانییەكانی پەرلەماندا كرا، لەبارەی زیادكردنی رسوماتی شارەوانییەكان، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بڕیاری لەسەر دراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

360101412018_yy1.jpg

490101412018_yy2.jpg

21101412018_yy3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure