ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن پێشوازی لەزیندانیانی سیاسی دەكات

14/1/2018 76 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی لەكۆمەڵێك لەزیندانیانی سیاسی لەهەرێمی كوردستان كردو یاداشتێكیان سەبارەت بەدۆخی زیندانیانی سیاسی رادەستی سەرۆكی ئەنجومەن كرد.
پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 14-1-2018، (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبینای ئەنجومەن، پێشوازیی لەژمارەیەك لەزیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان كردو یاداشتێكی لێوەرگرتن، كە تێیدا باس لەدۆخی زیندانیی سیاسی كراوەو چەند داواكارییەكیشیان خستوەتەڕوو.
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پاڵپشتیی داواكارییەكەی زیندانیانی سیاسی لەهەرێمی كوردستان كردو تەئكیدی لەسەر خزمەتكردنی ئەو چینەی كۆمەڵگە كردەوە.
ژمارەیەك ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەن پێشوازییان لەزیندانییە سیاسییەكان كرد‌و بەشداریشیان لەكۆبونەوەكەدا كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

425091412018_ee1.jpg

15191412018_ee2.jpg

225191412018_ee3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure