ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن رسوماتی شارەوانییەكان تاوتوێ دەكات

14/1/2018 76 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رسوماتی خزمەتگوزاریی شارەوانییەكانی تاوتوێ كرد‌و بڕیاریدا بەردەوام لەسەر تاوتوێكردنی ئەو پرسە.
رۆژی یەكشەممە 14-1-2018، لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، لیژنەی خزمەتگوزاریی شارەوانی‌و گواستنەوەو گەیاندن لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بابەتی رسوماتی خزمەتگوزاریی شارەوانییەكانی بەوردی تاوتوێ كرد.، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە بڕیاری لەسەر دراوە.
لیژنەی خزمەتگوزاریی شارەوانی‌و گواستنەوەو گەیاندن بڕیاریدا، بەردەوام بێت لەسەر تاوتوێكردنی رسوماتی شارەوانییەكان، ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆبونەوەی چل‌و سێهەمینی ئاسایی خۆیدا، ئەو بابەتە تاوتوێ دەكات.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure