ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی كۆدەبێتەوە

10/1/2018 86 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرس‌و كێشەیەكی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی.
رۆژی چوارشەممە 10-1-2017، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا، بەسەرپەرشتیی (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەئامادەبونی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن، لیژنەی شارەوانیی ئەنجومەن، میوانداریی هەریەكە لەسەرۆكی شارەوانیی سلێمانی‌و نوێنەری وەزارەتی شارەوانیی حكومەتی هەرێمی كرد.
كۆبونەوەكە دوو تەوەری لەخۆ گرتبوو، یەكەمیان گفتوگۆ لەگەڵ (منیرە) خان كرا، وەكو نوێنەری وەزارەتی شارەوانی، سەبارەت بەرونكردنەوە‌و پێدانی بەرچاوڕونی بەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، لەسەر بڕیارەكانی ژمارە (75‌و 80)ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە تایبەتن بەوەرگرتنی رسومات.
دوای رونكردنەوەكانی نوێنەری وەزارەتی شارەوانی، هەریەكە لەئامادەبوان راو سەرنجی خۆیان دایە نوێنەرەكەی وەزارەت‌و گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەسەر ئەو پرسە كرا.
تەوەری دوەم، روبەڕوكردنەوەی ئەو سكاڵا‌و داواكاریانە بوو بە (یوسف یاسین) سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاراستەی لیژنەی شارەوانیی ئەنجومەن كرابون، سەرۆكی شارەوانیش راستەوخۆ وەڵامی سكاڵا‌و داواكارییەكانی دایەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

05291012018_pp2.jpg

115291012018_pp3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure