ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن زیادكردنی باج تاوتوێ‌ دەكات

9/1/2018 88 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی زیادكردنی باج لەلەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
رۆژی دوشەممە 8-1-2018، لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، بەسەرپەرشتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و بەئامادەبونی (مەهدی مەحمود) سكرتێری ئەنجومەن‌و لیژنەی پەیوەندییەكان، كۆبونەوەیەكی تایبەت رێكخرا سەبارەت بەبڕیارەكەی حكومەتی هەرێم.
كۆبونەوەكە بەئامادەبونی چالاكوانانی دەنگی شەقام بەڕێوەچوو، تێیدا گفتوگۆ لەسەر بڕیاری ژمارە ١٢٦ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرا، كە تایبەتە بەزیادكردنی باج لەسەر شوێنە گشتییەكان‌و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
لەمیانی كۆبونەوەكەدا ئەو گرفت‌و كێشانە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، كە بەهۆی بڕیارەكەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروست دەبن.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

144610912018_rr2.jpg

194610912018_rr3.jpg

254610912018_rr4.jpg

314610912018_rr5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure