ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن دابەشكردنی نەوت تاوتوێ دەكات

2/1/2018 101 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و لیژنەی دابەشكردنی نەوتی زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكە كۆبوەوەو بابەتی دابەشكردنی نەوتی لەناوچە زیانلێكەوتوەكانی هەرێم تاوتوێ كرد.
رۆژی سێشەممە 2-1-2018، ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن لەگەڵ لیژنەی دابەشكردنی نەوتی ناوچە زیانلێكەوتوەكانی بومەلەرزەو نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی‌و نوێنەری كۆمپانیای نەوتی باكورو نوسینگەی كۆچ‌و كۆچبەرانی سلێمانی كۆبونەوەو دابەشكردنی نەوتی زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكانیان تاوتوێكرد، كە بریتییە لەبڕی دوو ملیۆن لیتر نەوت.
لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاردرا، رۆژی چوارشەممە دەست بەدابەشكردنی پسوڵەی نەوت لەسنوری قەزای دەربەندیخان بكرێت، كە بریتییە لە بڕی 200 لیتر، بەبێ بەرامبەر بۆ هەر خێزانێك.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

54449212018_pp2.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure