ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت

30/12/2017 117 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە‌و پیرۆزبایی لەهەموو لایەك دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەكەیە:

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ساڵی نوێتان پیرۆز بێت
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەتەواوی هاونیشتمانیان دەكات، بەتایبەت خەڵكی خۆشەویستی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و ئیدارەكانی گەرمیان‌و راپەڕین.
خوازیارین ساڵی 2018 ببێتە ساڵی ئارامیی‌و پێكەوەژیان، كۆتایی هەموو كێشە‌و گرفت‌و نەهامەتییەكان بێت‌و گەلی كورد بەمافەكانی شاد ببێت، چارەسەری ئەو قەیران‌و كێشانەش بكرێت، كە بەرۆكیان بەم هەرێمە گرتوە.
داواكارین لەتەواوی لایەن‌و هێزە سیاسییەكان‌و كۆمەڵانی خەڵك، پێكەوە كار بكەین بۆ بەدیهێنانی دادگەریی كۆمەڵایەتی‌و وەلانانی دوبەرەكی، هەوڵەكانمان یەكبخەین لەپێناو هەنگاونان بەرەو داهاتویەكی گەشترو چارەسەركردنی كێشە‌و ئاڵۆزییەكان.
خوازیارین لەساڵی نوێدا حكومەتی هەرێم‌و دەزگا پەیوەندیدارەكان، داواكاریی هاوڵاتیان جێبەجێ بكەن‌و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكەن.
سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدان‌و رێزو وەفاش بۆ خانەوادە سەربەرزەكانیان، ساڵی 2017 ساڵێكی سەخت بوو بۆ تەواوی خەڵك، هیوادارین ساڵی نوێ جیاوازتر بێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی هەرێم.
سڵاو لەهێزی پێشمەرگە

ئازاد محەمەد ئەمین
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

 

 

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure