ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن سەردانی كلێسەی ماریوسف دەكات

29/12/2017 91 جار خوێندراوەتەوە

شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەردانی كلێسەی ماریوسف دەكات‌و لەلایەن بەرپرسانی كلێسەكەوە پێشوازییان لێدەكرێت.
رۆژی پێنجشەممە 28-12-2017، شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگا بەسەرپەرشتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەبەشداریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنەكە، سەردانی كلێسەی (ماریوسف)ی كلدانیان كرد لەشاری سلێمانی.
ئامانج لەسەردانەكەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ لای كلێسەی ماریوسف، پیرۆزباییكردن بوو لەمەسیحییەكان، بەبۆنەی یادی لەدایكبونی حەزرەتی مەسیح‌و جەژنی سەری ساڵ.
سەرۆكی ئەنجومەن‌و شاندی یاوەری، هیوای سەركەوتنیان بۆ برا مەسیحییەكان خواست، بەرپرسانی كلێسەكەش سوپاسی ئەنجومەنی پارێزگایان كرد بۆ بەسەركردنەوەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

175929122017_tt2.jpg

245929122017_tt3.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure