ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن بەشداریی سیمینارێك لەبارەی هەڵبژاردن دەكات

27/12/2017 92 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك‌و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بەشدارییان لەسیمینارێكدا كرد، كە تایبەت بوو بەخستنەڕووی دوا گۆڕانكارییەكان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە 27-12-2017، بەئامادەبونی شاندێكی باڵای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەسەرۆكایەتیی (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەن‌و بەبەشداریی ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، سیمینارێك بەڕێوەچوو.
سیمینارەكە لەشاری جوان لەسلێمانی بەڕێوەچوو، تیایدا باس لەدواهەنگاوەكان كرا سەبارەت بەپرۆسەی هەڵبژاردنەكان لەهەرێمی كوردستان‌و عێراق، بێجگە لەشاندی ئەنجومەن، ژمارەیەكی زۆر لەنوێنەری رێكخراوەكان‌و چالاكوانان‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەشدار بوون.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

 

 

4401427122017_rr2.jpg

5501427122017_rr3.jpg

511427122017_rr5.jpg

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure