ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەن لەگەڵ گروپی لەپێناو ئاشتیدا كۆدەبێتەوە

26/12/2017 101 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لەگروپێكی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات‌و لەكۆبونەوەیەكی هاوبەشدا بارودۆخی شاری سلێمانی‌و ناوچەكانی دیكە‌و دوایین پەرەسەندنەكان تاوتوێ‌ دەكات.
رۆژی سێشەممە 26-12-2017، لەبینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكان‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەن، پێشوازییان لەگروپی لەپێناو ئاشتیدا كرد، كە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییە‌و دۆخی سنورەكە‌و هەوڵەكانی هێوركردنەوەی دۆخەكە، سەردانی ئەنجومەنیان كردبوو.
لەهۆڵی كۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەن، هەردولا كۆبونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرسێك، بەتایبەت رێگریكردن لەهەر توندوتیژییەكی نەخوازراوو چارەسەركردنی دۆخی خراپی هاوڵاتیان، گروپەكە داوایان كرد، ئەو هێزانەی لەناو شاری سلێمانیدا بڵاوەیان پێكراوە، بەزوترین كات دوربخرێنەوە‌و شەقامی سالمیش بكرێتەوە.
هەروەها داوایان كرد، ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیر كراون، بەزوترین كات ئازاد بكرێن‌و ناوی خۆپیشاندەر نەنرێ‌ تێكدەر.
لای خۆیەوە (ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، راو بۆچونی ئەنجومەنی خستەڕوو، پشتگیریی تەواوی داواكارییەكانی گروپەكەش كرا كە رێكخراوێكی ئاشتیخوازی مەدەنییە‌و لەسەروبەندی خۆپیشاندانەكاندا دامەزراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی دوایین هه‌واڵ‌و چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
ده‌توانن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاوڕێمان بن:

https://www.facebook.com/slemanipc
https://twitter.com/slemanipc

 

4434826122017_rr2.JPG

735826122017_rr3.JPG

4435826122017_rr4.JPG

1636826122017_rr5.JPG

5636826122017_rr6.JPG

2237826122017_rr7.JPG

Copyright © all rights reserved .Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure